Back

سیمپۆزیۆمێك به‌ناونیشانی (تەندروستی و سەلامەتی مرۆڤ) به‌ڕێوه‌چوو

بەئامانجی گرنگیدانی زیاتر بە تەندروستی و پاراستن و سەلامەتی مرۆڤ، لە کۆلێجی زانستەپراکیتییەکانی هەڵەبجە سێمپۆزیۆمێکی زانستی بەڕێوەچوو. كاتژمێر 10 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بەرواری١٣ــ١٢ـ٢٠٢١ به‌ سه‌رپه‌رشتی پ.ی.د.كارزان عبدالله‌ محمد ڕاگری كۆلێجی تەکنیکی زانسته‌ پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ئاماده‌بوونی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، بەشی زانستی تاقیگەیی پزیشکی ، سیمپۆزیۆمێکی زانستی بەناونیشانی (تەندروستی و سەلامەتی مرۆڤ ) به‌ڕێوەچوو ، سه‌ره‌تا سیمپۆزیۆمه‌كه‌ به‌ساتێك وه‌ستان و بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له‌ ڕۆحی پاكی شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی كوردستان ده‌ستیپێكرد. پاشان له‌لایه‌ن پ.ی.د.كارزان عبدالله‌ ڕاگری كۆلێجی تەکنیکی زانسته‌ پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ ووتارێك پێشكه‌شكراو ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ئێستادا سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگای جیهانی و حكومه‌ته‌ هاوچه‌رخه‌كان كارده‌كه‌ن بۆ به‌رده‌وام بوونی تەندروستی و سەلامەتی مرۆڤ و ژیانێكی ته‌ندروست و ژینگەیەکی گونجاو بۆ ژیانکردن، هەروەها تاکیدی کردەوە کە ئه‌مڕۆ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی /كۆلێجی تەکنیکی زانسته‌ پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ك زانكۆیه‌كی كۆمه‌ڵگایی هه‌ستی به‌ گرنگی ئه‌و بوارانه‌ كردووه‌ كه‌ پێویسته‌ گرنگی زیاتری پێبدرێت و كاری له‌سه‌ر بكرێت، سوپاسی مامۆستایان و خویندکاران و ئامادەبوانی سیمپۆزێۆمەکەی کرد بۆ بەشداری کارایان. له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا داوای كرد له‌ مامۆستایانی کۆلێج و توێژه‌ران و ئه‌كادیمییان لەڕیگەی توێژینەوە جۆراوجۆره‌كانیانه‌وه‌ به‌ڕێگه‌ی زانستی خزمەتی کۆمەڵگەکەمان بکەن ، هیوای خواست ئه‌نجامی زۆر باش به‌ده‌ست بخرێت له‌پێناو ژیانی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستاندا. پاشان سیمپۆزیۆمه‌كه‌ به‌ سێ ناونیشانی جیاواز ده‌ستیپێكرد بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌( دكتور عادل موحان ) بەناونیشانی ( Biosafety in a Modern World) . (م. پێشەوا يونس ) بەناونیشانی ( hepatoprotective effect of Morinda elliptica stem extract against liver و fibrosisinduced by thioacetamide ). ( م. ئاريان محمود فرج) بەناونیشانی (Antimicrobial Resistant ). له‌كۆتایی سیمپۆزیۆمه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌نێوان مامۆستایان و ئاماده‌بووان ئه‌نجامدراو چه‌ندین پرسیارو سه‌رنج ئاراسته‌كران.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile