Back

بەرێوەچوونی دوو سیمیناری زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ

لە درێژەی کارەکانی لیـژنەی دڵنیایی جۆریی و زانستخوازی بەردەوام لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ، ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ٢٠٢١/١٢/١٤، دوو سیمینارێکی زانستی لە پەیمانگای تەکینکی بەکرەجۆ بەرێوەچوو. سیمیناری یەکەم باسێک بوو لەسەر ” تقوية المناعة ضد كورونا “، کە لە لایەن مامۆستا “چنار حەمەنوری میرزا”، مامۆستا لە بەشی زانستی خۆراک و کۆنترۆڵی جۆریی، پێشکەش کرا. لە سیمیناری دووهەمیشدا، مامۆستا ” ئیبراهیم مەجید فەرەج”، مامۆستا لە بەشی کشتوکاڵی داپۆشراو، لەسەر بابەتێک بە ناونیشانی ” النحل كمؤشر بيئي” باسەکەی خۆی خستەڕوو. جێگای ئاماژەیە، ئەم سیمینارانە، لە هۆڵی مامۆستا عوسمان لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان بەرێوەچوو و بە بەشداری کردن سیمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile