به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری خوێندكاران ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كۆبوویه‌وه
به‌ئامانجی گفتوگۆكردن و گوێگرتن له داواكارییه‌كانی خوێندكاران و جێبه‌جێكردنی ئه‌و پێداویستانه‌ی تاكو ئێستا دابین نه‌كراون، ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌ری خوێندكاران کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 6ی بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢١-٢٠٢٢ ) ئەنجامدا.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عەلی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی باسی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن به‌گشتی و جێبه‌جێكردنی داواكاری و راسپارده‌كانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ كرد بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خوێندكاران به‌گشتی و خوێندكارانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌تایبه‌تی، هه‌روه‌ها ئامار‌و داتای ئه‌و پێداویستیانه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌سه‌ر داهاتی زانكۆ بۆ به‌شه‌ناوخۆییه‌كان و تاقیگه و هۆڵه‌كانی وانه‌وتنه‌وه دابینكراون.
پاشان نوێنەری خوێندکاران لە کۆبوونەوەکەدا داوایانکرد دەرماڵە سەرجەم خوێندکاران بگرێتەوە بە خوێندکارانی سیستمی خوێندنی پارالێلەوە هەروەها داوایانکرد کرێی خوێندنی پارالێل کەمبکرێتەوە و بۆ ساڵانی داهاتووش سیستمی پارالێل نەمێنێت و تەنیا سیستمی خوێندنی زانکۆلاین و ئێواران هەبێت بۆ وەرگرتنی خوێندکاران.
لەبەرامبەردا ئەنجومەنی زانکۆ بەڵێنیدا خوێندنەوە بۆ داواکاری و پێشنیارەکانی خوێندکاران بکەن و لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی و دارایی گفتوگۆیان کرد کە خوێندکارانی پارالێل لە پلانی ساڵی داهاتوودا چۆن کاری لەسەر بکرێت، هەروەها راسپاردەکانی خوێندکارانیش بەرزبکەنەوە بۆ ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا.
دواتر له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆوه پلانی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی خوێندكاران و راپۆرتی كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ربه زانكۆمان تایبه‌ت به پرۆسه‌ی خوێندن و پێداویستییه‌كانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان و پرۆسه‌ی خوێندنی باڵا بۆ ساڵی خوێندنی ( 2021 – 2022 ) گفتوگۆیان لهبارهوهوه كرا.
له كۆتاییدا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ جه‌ختیان له‌سه‌ر خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی مامۆستایانی ئێواران و كرێی وانه‌بێژی مامۆستایانی ئێواران كرده‌وه له‌كاتی خۆیدا، هه‌روه‌ها جه‌ختیشیان له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕی و دارایی بۆ زانكۆمان و خه‌رجكردنه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆیی زانكۆمان بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان و پرۆسه‌ی خوێندن كرده‌وه.