Back

ستافی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆ بەردەوامن لە خزمەتکردنی خوێندکاران

دوابەدوای کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 5ی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆر د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆ بۆ دابینکردنی پێداویستی  بەشەناوخۆییەکانی خوێندکاران لەسەر داهاتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ماوەی چەند ڕۆژێکە لێپرسراوی هۆبەی بەشەناوخۆییەکانی کۆلێجی تەکنیکی کەلار لەخزمەت خوێندکاراندان بە دانان و دابەشکردن سەرجەم ئەو کەلوپەل و پێداویستیانەی کە بۆ خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکان دابینکراوە. لەگەڵ پاککردنەوەی ئاوەڕۆکان و چاککردنەوەی شوشەی دەرگاو پەنجەرەکان و گۆڕینی ئەو ئامێر و  پێداویستیانەی کە کۆن و لەکارکەوتبوون بۆ بەشە ناوخۆییەکانی کۆلێج. جێگەی باسە تەواوی پێداویستیەکانی بەشەناوخۆییەکان لەسەر داهاتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دابینکراوە و سەرجەم کۆلێج و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆ دەگرێتەوە.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile