Back

لیژنەی تایبەتی باڤڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان دەکات

لەگەڵ جێبەجێکردن و دابینکردنی پێداویستییەکانی بەشەناوخۆییەکانی کۆلێج و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆ لەسەر راسپاردە و داواکاری سەرۆکایەتی و ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دوای کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە ٥ی ئەنجومەنی زانکۆ بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆر د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/12/12 لیژنەی تایبەتی باڤڵ جەلال تاڵەبانی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخانی بەسەرکردەوە و لەگەڵ د.سالم نیعمەت عەزیز راگری پەیمانگا کۆبوونەوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن دەربارەی کێشە و گرفتی خوێندکاران و دابینکردنی پێداویستی بەشە ناوخۆییەکان. دواتر لیژنەکە سەردانی هەردوو بەشی ناوخۆیی کوڕان و کچانی پەیمانگای کرد بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەو گرفتەکان و دابینکردنی هەندێک لە پێداویستیەکانی بەشە ناوخۆییەکانی پەیمانگاکە. شایەنی باسە دوای ناڕەزایی و گردبوونەوەکانی چەند رۆژی رابردووی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بەتایبەت خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان، باڤڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاریدا بە دابینکردن و پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی بەشەناوخۆییەکان و هاوکاریکردنی خوێندکاران لە رێگەی لیژنەیەکی تایبەتەوە.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile