Back

چەند پێداویستییەکی دیکە بۆ بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ دابینکرا

لەپێناو جێبەجێکردن و خزمەتکردنی خوێندکاران و دابینکردنی پێداویستییەکانی بەشەناوخۆییەکانی کۆلێج و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆ لەسەر راسپاردە و داواکاری سەرۆکایەتی و ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، دوای کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە ٥ی ئەنجومەنی زانکۆ بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆر د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ئەمشەو ١٢-١٢-٢٠٢١ لەسەر داهاتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ١٥٠٠ مەتر ڕاخەر بۆ سەرجەم ژورەکانی بەشەناوخۆی کچان و کوڕانی کەمپسی کۆلێجە تەکنییکییەکانی چوارچرا دابینکرا لەگەڵ ئەوەشدا ڕوناککەرەوەی سەرجەم ژوورەکان و ڕاڕەوەکان نوێکرانەوە. ‏‎هەروەها لەسەر داهاتی زانکۆ بڕی ( ٦٠ ) ھەزار لیتر گازوایل دابینکرا بۆ بەشەناوخۆییەکانی خوێندکاران و بینای ڕاگرایەتی و موەلیدەکانی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک و کامپەکە بەگشتی، بەمەبەستی دابینکردنی کارەبا و گەرمی بەردەوام و ئاوی گەرم بۆ خوێندکاران.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile