Back

دابینکردنی پێداویستی بەشە ناوخۆییەکانی پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەردەوامە

لەدرێژەی خزمەتکردنی خوێندکاران و هاوکاریکردنی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان و دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆر د.ئالان فەریدەون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆ، لەسەر ڕاسپاردەو بڕیارەکانی ئەنجومەنی زانکۆ، سەرجەم کار و پێداویستییەکانی بەشی ناوخۆیی کوڕان لەسەر داهاتی زانکۆ جێبەجێکران. سەرجەم ئەو کار و پێدوایستیانەی کە ئەنجامدراون، بریتین لە: _ بۆیاغکردن و چاککردنەوەی درز و شکاوی دیواری راڕەوەکان. _ بۆیاغکردن و چاککردنەوەی کتێبخانەی کوڕان. _دابینکردنی کۆمباری نوێ بۆ تەواوی ژوورەکان. _ دابینکردن تەباخ بۆ مەتبەخەکان. _ گۆرێنی رووناکی سەرجەم ژوور و راڕەوەکان و کتێبخانە. _ دابینکردنی بەرادی ئاوی گەورە و فلتەری ئاوی ۲۰۰ گاڵۆن . _ چاککردنەوەی دۆڵاب و دەرگای سەرجەم ژوورەکان. _چاککردن و دانانەوەی سەرجەم پەردەی ژوورەکان و کتێبخانە. جێگەی ئاماژەیە لەئێستادا بەشی ناوخۆیی کوڕان، خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری و ئاوی سارد و گەرمی 24 کاتژمێری و بوونی سپلیت بۆ هەموو ژوورەکان، هەروەها کتێبخانە بە تەواوی پێداویستیەکانەوە وە کامێرای چاودێری بۆ تەواوی باڵەخانەکە و هتد… پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردن بڕیارو راسپاردەکانی سەرۆکایەتی و ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و دوای تەواوبوونی کارەکانی بەشە ناوخۆییەکانی کوران دەست بە کارەکانی بەشە ناوخۆییەکانی کچان دەکرێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile