Back

به‌گوژمه‌ی 400 ملیۆن دینار دوو بینای كۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌

لە پێناو باشترکردن و دابینکردنی شوێنێکی شیاو و شایستە بۆ خوێندنی خوێندكاران و ده‌زگا كارگێڕییه‌كانی كۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی دابینكردنی 400 ملیۆن دیناری ده‌ربڕی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دوو بینای كۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار كه‌ له‌ژماره‌یه‌ك هۆڵی خوێندن و تاقیگه‌و پێداویستی تاقیگه‌یی پێكدێت . ئەمەش پاش ئەوەهات كه‌ پەیمانگای تەکنیکی کەلار له‌به‌ر گرنگی و فراوانی سنوره‌كه‌ بڕیاری گۆڕینی درا بۆ کۆلێجی تەکنیکی کەلار ، بەو پێیەش پێویست بوو گۆرانگاری لە نۆژەنکردنەوە و دانانی تاقیگەی مۆدیرن و هۆڵەکانی کۆلێجەکە بکرێت . (پ.ی.د.چیا محمد حسن) ڕاگری کۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار ڕایگه‌یاند لەڕێگەی یاداشتێکمانه‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و پاشان بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی دواتر ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا، به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ بڕیار لەسەر خەرجکردنی درا ، لاى خۆیه‌وه‌ سوپاس و ده‌ستخۆشی گه‌یانده‌ پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو وه‌زاره‌تی دارایی بۆ هه‌وڵ و ماندوبونیان به‌ دابینكردنی ئه‌و گوژمه‌یه‌، وه‌ له‌كۆتاییدا ووتی به‌ ته‌واوبوونی نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ كۆلیجه‌كه‌مان ده‌چێته‌ قۆناغێكی نوێ و پێشكه‌وتوه‌وه‌و زیاترو باشتر ده‌توانین خزمه‌تی پرۆسه‌ی خوێندن و خوێندكاران بكه‌ین. پارەکەش بەم شێوەیە خەرجکراوە: 1- بڕی (٧١،٥٠٠،٠٠٠) حەفتا و یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی هۆڵی بەشى شیکاری نەخۆشییەکان و دانانی تاقیگەی تایبەت بەبەشەکە. 2-بڕی (١٢١،١٥٠،٠٠٠)سەدو بیست و یەک ملیۆن و سەدو پەنجا هەزار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی بینا و هۆڵی بەشەکانی (تەکنیکی ڤێتێرنەری و ساردکردنەوەوهەواسازی و کارگێڕی پڕۆژە کشتوکاڵیەکان). 3-بڕی (٧٦،٧٢٠،٠٠٠ )حەفتاو شەش ملیۆن و حەوت سەدو بیست هەزار دینار بەمەبەستی نۆژەنکردنەوە ی هۆڵی بینای بەشەکانی (پەرستاری و کارەبا و ڕوپێوی و شیکاری نەخۆشیەکان ). 4-بڕی(٤٣،٣٤٣،٠٠٠) چل و سێ ملیۆن و سێ سەدو چل و سێ هەزاردینار بەمەبەستی دانانی تاقیگەیەکی PLC بۆ بەشی کارەبا ، کە تاقیکەیەکى سەردەمیانەیە . 5-بڕی (٣١،٠٠٠،٠٠٠ ) سى و یەک ملیۆن دینار دینار بەمەبەستی کرینى 35 کۆمپیوتەرى ئاستبەرز بۆ هۆبەى IT کۆلێج . 6- بڕی (٥٨،٠٠٠،٠٠٠ ) پەنجاو هەشت ملیۆن دینار دینار بەمەبەستی دانانی تاقیگەیەکی پێشکەوتوو بۆ بەشی شیکارى نەخۆشییەکان. شایەنی باسە ئەو بڕە پارە (٨٩،٠٠٠،٠٠٠)لە مانگی (١٠)ی ئەمسالدا خەرجکراوەو بڕی (٣١١،٠٠٠،٠٠٠) لەسەرتای مانگی ١٢ی ئەمساڵ بۆ نۆژەنکردنەوەی دووبالەخانەکە خەرج ده‌کرێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile