وۆركشۆپێكی نێوده‌وڵه‌تی هاوبه‌ش له‌سه‌ر گرفتی سامانی ئاو له هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چوو
له درێژه‌ی كاروچالاكییه زانستییه‌كانداو ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه له‌سه‌ر بابه‌ته هه‌ستیارو ژیارییه‌كان و له‌ئه‌نجامی ئه‌و ڕێككه‌وتنه زانستیانه‌ی كه‌له‌ڕابردوودا ئه‌نجامدراون ، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌و زانكۆی گه‌یلان له كۆماری ئیسلامی ئێران وۆركشۆپێكی نێوده‌وڵه‌تییان له‌سه‌ر گرفتی ئاو سازكرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ی كانونی یه‌كه‌می 2021 له‌هۆڵی كتێبخانه‌ی ناوه‌ندی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌و به‌سه‌رپه‌رشتی به‌شی جوگرافیا کۆلێجی زانسته‌مرۆڤایه‌تییه‌کانی زانکۆی هه‌ڵه‌بجه به هاوبه‌شی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی گه‌یلان، به‌ناونیشانی (گرفتی ئاو‌و رۆڵی وێنه ئاسمانیه‌کان و سیستمه جوگرافییه‌کان) وۆرکشۆپێکی نێوده‌وڵه‌تیان ئه‌نجامدا.
وۆركشۆپه‌كه پێكهات له پێشكه‌شكردنی سێ توێژینه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له (پ.ی د.علی محمد صالح له‌سه‌نته‌ری تۆژینه‌وه‌ی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی) و (دکتۆر ماجد وه‌زیفی به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌کانی زانکۆی گه‌یلان) و (دکتۆره مریه‌م ناڤابیان به‌رێوبه‌ری سه‌نته‌ری کوالیتی ئاو له زانکۆی گیلان)
شایانی باسه م.ی ئاریان علی حامد له زانكۆی هه‌ڵه‌بجه رێکخه‌ری وۆرکشۆپه‌كه‌بوو.
توێژه‌ران به‌گشتی ئاماژه‌یاندا به گرفتی ئاو له عێراق و هه‌رێمی کوردستان و ووڵاتانی دراوسێ ، وه به‌شێوه‌یه‌کی زانستی و وورد باسیان له گۆرانکاری ئاووهه‌وا کرد له ناوجه‌که، هه‌روه‌ها ئه‌و مه‌ترسیانه‌یان باسكرد كه پێشبینی ده‌كرێت ڕوبه‌ڕووی ناوچه‌كه ببێته‌وه وه‌ک ده‌رئه‌نجامی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و ووشكه‌ساڵی .
له کۆتایی وۆرکشۆپه‌که‌دا ئه‌و رێگا زانستییه نوێیانه‌یان خسته‌ڕوو تایبه‌ت به گلدانه‌وه‌و پاراستنی سامانی ئاو‌و چۆنێتی به‌فیڕۆنه‌چوونی.
له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانی وۆركشۆپه‌كه‌وه چه‌ندین پرسیار‌و سه‌رنج و تێبینی خۆیان پێشكه‌شكرد ،
هه‌موو لایه‌ك هیوایان خواست حكومه‌ت زۆر به ووردی و گرنگییه‌وه كار بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی ئاو بكات و هاونیشتمانیانیش به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و سامانه گرنگه بكه‌ن.