پێداویستی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی كۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار دابینكرا
به‌ئامانجی دابینكردنی كه‌شێكی گونجاو بۆ خوێندكارانی به‌شه ناوخۆییه‌كان و چاككردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ئامێر‌و پێداویستیانه‌ی كارناكه‌ن، له‌سه‌ر داهاتی زانكۆ بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كان دابینكرا.
پاش کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 5ی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری خوێندکاران و بڕیاری پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی ته‌واوی به‌شه ناوخۆییه‌كان، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 8ی كانونی یه‌كه‌می 2021 لەو چوارچێوەیەدا بەسەرپەرشتی پ.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ڕاگرایەتی كۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار لەسەر داهاتی زانکۆ پێداویستییەکانی بەشەناوخۆییەکانی کوڕان و کچانی دابینكرد.
شایانی ئاماژه‌یه به‌قۆناغ سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ربه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌ڵمه‌تی دابینكردنی پێداویستی به‌شه ناوخۆییه‌كان و هۆڵه‌كانی خوێندن ئه‌نجامده‌درێت كه خۆی له‌م پێداویستیانه‌دا ده‌بینێته‌وه: ( بۆیله‌ر، زۆپا، سوته‌مه‌نی، ساردكه‌ره‌وه،كومبار،ته‌باخ، هه‌روه‌ها صیانه‌كردنی سه‌رجه‌م ئه‌و ئامێرانه‌ی پێویستیان به چاككردنه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌و كاره‌بای به‌رده‌وام).