Back

دوو سیمیناری زانستی له‌ په‌یمانگای ته‌كنیكی به‌كره‌جۆ پێشكه‌شكرا

لەدرێژەی کاروچالاکییەکانی لێژنەی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی بەردەوام، ئەمڕۆ چوارشەممە، 2021/12/8، دوو سیمیناری زانستی مامۆستایان لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانستی و خوێندنی باڵا له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی
بەرێوەچوو.
مامۆستا “شوان محەممەد ساڵح”، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە بەشی کشتوکاڵی داپۆشراو بابەتێکی لەسەر ” Comparative systematic study of the genus Anagaris L. family Fabaceae in Kurdistan of Iraq ” پێشکەش کرد.ڤ
سیمیناری دووه‌هەمیش بابەتێک بوو به‌ناونیشانی ” وسائل تحريك الدعوى الدستورية” کە لەلایەن مامۆستا “گۆران ئیبراهیم عەبدوڵڵا”، مامۆستا لە بەشی کارگێڕی ئەلکترۆنی باس و گفتگۆی لەسەر کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەم سیمینارانە بە ئامادەبوونی بەشێکی بەرچاو لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگا تەکنیکی بەکرەجۆ بەرێوەچوو و بە بەشداری کردنیان سیمینارەکەیان دەڵەمەندتر کرد.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile