زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رێككەوتنێكی زانستی لەگەڵ زانكۆی ئەمریكی بۆ زانست و تەكنۆلۆژیا واژۆكرد
لە هەوڵێكی تری زانستی و ئەكادیمیدا، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ زانكۆی ئەمریكی بۆ زانست و تەكنۆلۆژیا لە لوبنان واژۆكرد.
یاداشتەكە پێكهاتووە لە چەند خاڵێك و بەپێی ناوەرۆكەكەی هەردوو زانكۆ هەوڵی جێبەجێكردنی ئەو خالآنە دەدەن لە رێی هاوكاریی و كاری پێكەوەییەوە ئهنجام دهدرێت (ئاڵوگۆڕی زانستی لە رووی زانیاریی، سەرچاوەكانی خوێندن، ئەزموونی وانە وتنەوە و هەر شتێكی تر كە خزمەتی خوێندكاران بكات بەشێكی گرنگی یاداشتەكەی پێكهێناوە)
زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی ئەمریكی بۆ زانست و تەكنۆلۆژیا رێككەوتوون نەك لە بواری زانستی، بەڵكو لە رووی كلتووریشەوە، بۆ نموونە وەك فێربوونی زمان و ئەدەب و لایەنهكانی تری مەعریفیشەوە، هاوكاری یەكتر بن و ئەم لایەنانەش بەهێز بكەن. بەكارهێنانی تاقیگە و سەنتەرو كتێبخانە لەلایەن خوێندكاران و توێژەرو ستافی هەردوو زانكۆوە.
جێی باسە یەكێك لە خاڵە گرنگەكانی تر ئەوەیە كە خوێندكارانی هەردوولا دەتوانن بۆ ئاڵوگۆڕی زانستی و ئەكادیمی سەردانی یەكتر بكەن بۆ ماوەی سیمستەرێك ، بەشداربووانی ئەم ئاڵوگۆڕە زانستییەش هیچ بڕە پارەیەك نادەن و لەلایەن هەردوو زانكۆشەوە شوێنی مانەوە بۆ بەشداربووانی ئاڵوگۆڕە زانستییەكە دابین دەكرێت. هەروەك بەپێی پلانێكی سالآنە پرۆفیسۆر و مامۆستایانی هەردوولا دەتوانن وانە بڵێنەوە لە زانكۆی میوان و دەتوانن سوود لە ئەزموونی یەكتر ببین.