وۆركشۆپێكی ئه‌كادیمی له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئابوری به‌ڕێوه‌چوو
له چوارچێوه‌ی كار‌و چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌نته‌ری DCH سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و وەک بەشێک لە ئاڵوگۆڕی زانستی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی مەساریکی چیکی لە پڕۆگرامی ئیراسمۆس پلەس ، وۆرکشۆپێكی نێودەوڵەتی ئەکادیمی بۆ (پ.ی.د. لایبۆر زیدیک) لە بەشی ئابووری زانکۆی مەساریک،کۆماری چیک به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8 ی كانونی یه‌كه‌می 2021 لە هۆڵی پیرەمێردی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك مامۆستا‌و توێژه‌رانی زانكۆ ، سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌هاوبەشی تۆڕی نەهرەین و ڕێکخراوی CHO، هه‌ستان به سازدانی وۆركشۆپێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ (پ.ی.د. لایبۆر زیدیک) به‌ناونیشانی گه‌شه‌ی ئابوری و تیشك خستنه‌سه‌ر ئه‌زمونه‌كانی هه‌ردوو ووڵاتی ئاسیایی یابان و کۆریای باشوور.
سه‌ره‌تا د. ڕۆژین كمال محمد امین به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری DCH پاش به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووان كورته باسێكی له‌سه‌ر چالاكییه‌كه‌و هاوبه‌شه‌كانیان پێشكه‌شكرد و زانیاری ووردی له‌سه‌ر پێشكه‌شكاری وۆركشۆپه‌كه خسته‌ڕوو.
پاشان توێژه‌ره چیكییه‌كه به‌تێرو ته‌سه‌لی باسی له سه‌ره‌تای ووڵاته‌كه‌ی خۆی كرد و تا ئه‌مڕۆو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی باسكرد كه وه‌ك ووڵاتێكی ئه‌وروپی توانیویانه له‌سه‌ر پێیه‌كانی خۆیان بوه‌ستن و ئابورییه‌كه‌یان به ڕاده‌یه‌كی باش پێشبخه‌ن سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی له ڕابردوودا ڕووبه‌ڕویان بوه‌ته‌وه.
شایانی باسه هه‌ر دوێنێش لە كه‌مپی کۆلیجە تەکنیکیەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (کامپی چوارچرا) توێژه‌ری چیكی ناوبراو وۆرکشۆپێكی به‌ناونیشانی (بۆچی ئابووری چیک دواکەوت و چۆن گەڕایەوە بۆ ئاستی وڵاتە پێشکەوتووەکان) پێشكه‌شكرد.