Back

چەندین پێداویستی سەرەکی بەسەر ھەردوو بەشی ناوخۆیی کوڕان و کچانی زانکۆدا دابەشکرا

پاش کۆبوونەوەی ژمارە 5ی ئاسایی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و گوێگرتنی ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ لە داواکاری و داخوازی خوێندکاران کە یەکێک لە داواکانیان هاوکاریکردنی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان بوو، لەو چوارچێوەیەدا و بەسەرپەرشتی پ.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کاتژمێر ١٠ی ئەمشەو ستافی بەشەناوخۆییەکانی کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆ ھەستان بەپێدان و دابەشکردنی چەندین پێداویستیی سەرەکی بەسەر ھەردوو بەشی ناوخۆیی کوڕان و کچاندا. ئەم خزمەتگوزاریانە بەردەوام دەبێت لەپێناو خزمەتکردن و سوود گەیاندن بە خوێندکاران و فەراهەمکردنی کەشێکی ئارام و گونجاو بۆ خوێندکاران.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile