باشترین پێداویستی بۆ بەشە ناوخۆییەکانی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی دابینکرا
پاش کۆبوونەوەی ژمارە 5ی ئاسایی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و گوێگرتنی ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ لە داواکاری و داخوازی خوێندکاران کە یەکێک لە داواکانیان هاوکاریکردنی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان بوو، ئەمڕۆو لەو چوارچێوەیەدا بەسەرپەرشتی پ.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی لەسەر داهاتی زانکۆ دەستیکرد بە دابینکردنی پێداویستییەکانی بەشەناوخۆییەکانی کوڕان و کچانی پەیمانگاکە بە باشترین پێداویستی.
راگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی بەردەوامە لە جێبەجێکردن بڕیار و راسپاردەکانی سەرۆکایەتی و ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەپێناو فەراهەمکردنی کەشێکی گونجاو بۆ خوێندکاران.