Back

رێژەیەکی زۆر پێداویستی تەندروستی و خۆپارێزی بەسەر کۆلێج و پەیمانگاکان دابەشکرا

سەرۆکایەتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، به‌ئامانجی پاراستنی ته‌ندروستی مامۆستایان و خوێندكاران و فه‌رمانبه‌رانی زانکۆ سه‌رجه‌م ڕێگاكانی سەلامەتی و خۆپارێزیی گرتۆته‌به‌ر، لەوچوارێوەیەشدا ئەمڕۆ ٢٠٢١/١٢/٦ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌سەر داهاتی زانکۆ، ژمارەیەکی زۆر پێداویستی تەندروستی و خۆپارێزی بەسەر کۆلێج و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆدا دابه‌شکرد. پێداویستییه‌كان پێکهاتبوون لە ( ماسک ٢٥٠٠ پاکەت، کحول ٢١٦٠ دانە، سندوقی فریاگوزاری ١٠٥ دانە، دەستکێش ٧٢٠ پاکەت، لەفاف ٦٥٠ دانە، پلاستەر ٦٥٠ دانە، دیتۆڵ ٢٦٠ دەبەی پێنج لیتری، جێڵی پاکژکردنەوە ٢١٠٠ دانە، گۆز ١٣٠٠ دانە، باندج ٦٥٠ دانە، ئایودین ٢٤٠ دانە و هتد… ).
This shortcode LP Profile only use on the page Profile