Back

سێ سیمیناری زانستی لە کۆلێجی تەکنیکی کەلار پێشکەشکران

بەمەبەستی بەرزکردنەوەی نازناوی زانستی م.محەمەد عەبدولکەریم وەهاب لە مامۆستاوە بۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر، رۆژی یەکشەممە ٢٠٢١/١٢/٥ سێ سیمیناری زانستی لە کۆلێجی تەکنیکی کەلار پێشکەشکران کە بریتیبوون لە سێ توێژینەوەی بڵاوکراوە. توێژینەوەی یەکەم: دەربارەی ناسینەوەو دیاریکردن و ڕێژەی توشبوونی سەگی بەرەڵا بە مشەخۆرەکانی ڕیخۆڵە و مەترسی گواستنەوەیان مرۆڤ لەوانە نەخۆشی تورەکەی ئاوی، توێژینەوەی دووەم: دەستنیشانکردنی پەرەسایتەکانی خوێن لە باڵندەی سوێسکە ammordex grasiolaris و ڕێژەی توشبوونیان و ترسناکیان بۆ سەر مرۆڤ لەوانە نەخۆشی مەلاریا، هەروەها توێژینەوەی سێیەم: کاریگەری هەردوو مادەی ڤیتامین E و سلینیۆم لەسەر توانای پیتاندن و هەڵهێنان لە هێلکەی کوڵەفڕ Japanese quail. شایەنی باسە توێژینەوەکان لەلایەن لیژنەیەکی زانستییەوە کە پێکهاتبوون لە: ١-پ.ی.د کوردستان حەمید مەجید – سەرۆکی لیژنە. ٢-مەسعود سابیر محەمەد – ئەندامی لیژنە. ٣-هەڵگورد نەسرەدین عەلی – ئەندامی لیژنە. هەلسەنگاندنیان بۆ کراو دواتر بەنوسراوێک ئاراستەی سەرۆکایەتی زاکۆ دەکرێت بەمەبەستی پێدانی نازناوەکە.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile