Back

بەشە ناوخۆییەکانی پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ نۆژەندەکرێتەوە

لە درێژەی هاوکاریکردنی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان و لەسەر ڕاسپاردە و بڕیارەکانی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و لەسەر داهاتی زانکۆ، پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ و ستافی بەشە ناوخۆییەکان دەستیانکرد بە نۆژەنکردنەوەی ئەو بەشە و دابینکردنی پێداویستییەکان. لەم ئەرکە راسپێردراوەدا، ستافی بەشە ناخۆییەکان بەهاوکاری بەشێکی زۆر لە خوێندکاران، بۆیاغکردن و دابینکردنی پێداویستییەکانی بەشەناوخۆییەکانی پەیمانگاکەیان جێبەجێکرد. راگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەردەوامە لە جێبەجێکردن بڕیار و راسپاردەکانی سەرۆکایەتی و ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەپێناو فەراهەمکردنی کەشێکی گونجاو بۆ خوێندکاران.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile