زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کێشەی بەشەناوخۆیی زانکۆی چەرمووی چارەسەرکرد
لەسەر راسپاردەی د.ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بەهەوڵی پ.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، وە بەسەرپەرشتی پ.ی.د.ئەیوب خسرو راگری پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ گرفتی کێشەی نەبوونی بەشی ناوخۆیی خوێندکارانی زانکۆی چەرموو چارەسەرکراو شوێنی مانەوە بۆ خوێندکارانی کوڕان و کچانی زانکۆی چەرموو لە بەشە ناوخۆییەکانی پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ دابینکرا.
هەر ئەمڕۆ ٢٠٢١/١٢/٥ خوێندکارانی زانکۆی چەرموو نیشەجێی بەشەناوخۆییەکانی پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ بوون .
شایەنی باسە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەردەوامە لە خزمەتکردن و هاوکاریکردنی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان، هەر ئەمڕۆش بڕێکی دیکە لە سەبەتەی خۆراک بەسەر خوێندکارانی کوڕانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆدا دابەشکرا.