Back

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەردەوامە لە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بۆ خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان

لەپێناو بەردەوامبوون لە خزمەتی خوێندکاران و هاوکاری خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان، ئەمڕۆو لەو چوارچێوەیەداو بەسەرپەرشتی پ. د. ئالان فەرەیدوون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بڕێکی دیکە لە سەبەتە خۆراک بەسەر خوێندکارانی کوڕانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆدا دابەشکرا. لە سەر داوای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆمپانیای (سفرە) لەگەڵ د.کارزان محمد احمد مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ،بەشی تەکنیکی میدیا ،بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و بەسوپاسەوە بەشداری بەرچاویان لە ئامادەکردنی ئەو سەبەتە خۆراکیانەدا کردو وەکو سپۆنسەر ، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکات کە هەمیشە هاوکاری خوێندکارانن بەهیوای بەردەوامبوون لەم پرۆسە پیرۆزەدا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile