Back

پێشانگای دیجیتاڵی “سەرا بدوێنە” دەبێتە جێگای بایەخی گۆڤارە نێودەوڵەتییەکان

پێشانگای دیجیتاڵی “سەرا بدوێنە”ی سەنتەری توێژینەوەی کەلەپوورو کلتووری دیجیتاڵی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و تۆڕی نەهرەینی هاوبەشی بەریتانی، بەردەوام لە گۆڤاری نێودەوڵەتی کاراڤێڵ ( Caravel Magazine )ی لەندەنییەوە ڕووماڵکراوەو بووەتە هۆی ڕاکێشانی سەرنجی سەردانیکەران و میوانەکان لە هەموو چین و توێژەکان، کە سەردانیکەران پێشانگاکە بە پرۆژەیەکی زۆر نایاب و ناوازە وەسفی دەکەن بۆ شارەزاییکردنی نەوەی داهاتوو سەبارەت بە مێژووی شاری سلێمانی و گەلەکەمان. گۆڤاری کاراڤێڵ ( Caravel Magazine) گۆڤارێکی دیجیتاڵی سەربەخۆیە لە لەندەن و لەلایەن خۆبەخشەکانەوە بەڕێوەدەبرێت کە تێیدا لە ڕێگەی هونەرو کەلەپوورو کلتوورەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەخاتەڕوو. پێشانگای دیجیتاڵی “سەرا بدوێنە” پەرەپێدانێکی نیوپسپۆڕییە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای داهێنەرانەی واقعی (Reality Augmented) بەکاردەهێنێت، سەردانیکەرانی لە رێگەی مۆبایل ئەپڵیکەیشنێکەوە لە زمانی چەند کەسایەتیەکی دیاری شارەکەوە گوێبیستی سەرا و دامەزراندنی شاری سلێمانی ده‌بن هه‌روه‌ها ده‌توانرێت لە شوێنی جیاواز و تەنانەت لە ماڵەکانی خۆیانەوە پێشانگاکە بەکاربهێنن و بە سەرنج و فیدباکەکانیان پرۆژە توێژینەوەکە دەوڵەمەنتر بکەن، پڕۆژەی پێشانگاکە لەلایەن د.ڕۆژین کەمال دامەزرێنەرو سەرۆکی گرووپی ( DCH ) و مامۆستا لە بەشی پلانسازی شاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و هاوبەڕێوەبەری تۆڕی نەهرەین و سکرتێری ڕێکخراوی ڕەشیدی نێودەوڵەتی ئامادەکراوە.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile