دەوامی خوێندکاران لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
لەمیانی کۆبوونەوەی سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری خوێندكارانی ناڕازیی كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆ، ئەنجومەنی زانکۆ بڕیاریدا کە رۆژی یەکشەممە ٢٠٢١/١٢/٥ دەوامی فەرمی خوێندکاران لە سەرجەم کۆلێج و پەیمانگاکان و بەشە زانستییەکانی سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەستپێبکاتەوە، وە گەڕانەوەی خوێندکاران بۆ هۆڵەکانی خوێندن و وەرگرتنی وانەکانیان، هەروەها رۆژێک پيێش ئەوە واتە رۆژی شەممە بەشەناوخۆییەکان کراوە دەبێت بەڕووی خوێندکاراندا و خوێندکاران دەتوانن پەیوەندی بکەن بە شوێنەکانیانەوە.
هەر لەسەر داواکاری خوێندکاران بڕیاردرا رۆژی سێشەممە ٢٠٢١/١٢/٧ تاقیکردنەوەکان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە بۆ ئەو بەش وقۆناغانەی کە تاقیکردنەوەیان تێدا هەیە.
رۆژی چوارشه‌ممه 1ی كانونی یه‌كه‌می 2021 پ.د.ئالان فه‌ره‌یدوون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، به‌ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره 5 ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ بەڕێوەچوو کە له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا میوانداری ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانی ناڕازیی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرا بۆ ئاماده‌بوون له‌كۆبونه‌وه‌كه و پێشكه‌شكردنی داواكاری و ڕاپۆرتی خۆیان به ئه‌نجومه‌نی زانكۆ.
ئەنجومەنی زانکۆ داوای لە راگرایەتی سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی کرد به‌گوڕو تینێكی زۆره‌وه ده‌ست به پرۆسه‌ی خوێندن بكه‌نه‌وه‌و چاودێرێكی جددی بن له‌سه‌ر دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خوێندن و خوێندكاران تا به‌هه‌موولایه‌ك باشترین ساڵی خوێندن به‌ڕێبكرێت.