Back

وۆركشۆپێكی زانستی له‌ كۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار به‌ڕێوه‌چوو

له‌ درێژه‌ی كارو چالاكییه‌ زانستییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، ئەمرۆ چوارشەممە ١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١ کۆلێجی تەکنیکی کەلار /بەشی تەکنیکی ڤێتێرنەری ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران، وۆرکشۆپێکی زانستی دەربارەی (ئامێری Autoclave و بەکارهێنانەکانی لە تاقیگەکانی بەشەزانستیەکاندا) لەلایەن (د. لیث یاسین عارف)  مامۆستای مایکرۆبایۆلۆجی لەبەشی تەکنیکی ڤێتێرنەری به‌ڕێوه‌چوو، ۆرکشۆپەکە بەدوو قۆناغی تیۆری و پراکتیکی پێشكه‌شكرا. بەشە سەرەکییەکانی وۆركشۆپه‌كه‌ بریتیبوو لە پێشەکی لەسەر ئۆتۆکلیف و چۆنیەتی بەکارهێنانی ئامێرەکە و ئامادەکردن و جێگیرکردنی کەرەستەکان بۆ پاکژکردن و هەروەها ڕێکخستنی پرۆگرامەکان و خالیکردنی پەستانی ناوئامێرەکە. ئامانجی ئەم وۆرکشۆپە: لەبەر گرنگی بەکارهێنانی ئامێری ئۆتۆکلیف Autoclave و چۆنیەتی ئەنجامدانی پرۆسەی پاکژکردنی کەرەستەکان لە ناو تاقیگەی بایۆڵۆجی بەشەکانی ناو کۆلیجەکە، کە لە تاقیگەکانی چوار بەشی زانستیدا ئامیرەکە بوونی هەیە (بەشی تەکنیکی ڤێترنەری، بەشی پرۆژە کشتوکاڵییەکان، بەشی پەرستاری، بەشی شیکاری نەخۆشییەکان) بە مەبەستی سوود وەرگرتنی زانستی و پراکتیکی بۆ بەرەو پێشخستنی پرۆسەی خوێندن بە پێویست زانرا کارمەندەکانی ئەم بەشانە لە هەڵگرانی بروانامەی(بەکالۆریۆس و دبلۆم) ڕاهێنان بکەن لەسەر چۆنیەتی و ووردەکاری بەکارهێنانی ئەم ئامێرە لە ناو تاقیگە .
This shortcode LP Profile only use on the page Profile