Back

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ئاماده‌كاری ته‌واوی ئه‌نجامداوه‌ بۆ پێشوازی له‌ خوێندكاران

لەچوارچێوەی خزمەتەکانی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ پرۆسه‌ی خوێندن و خوێندکاران و شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان و زیاتر ده‌سته‌به‌ركردنی تەندروستی  سەلامەتی، سەرجەم پێداویستییە فریاگوزارییەکانی تەندروستی و پێداویستیەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ بەشەناوخۆییەکانی کەمپسی کۆلێجە تەکنیکیەکانی زانكۆ دابینکرا. هه‌روه‌ها بە مەبەستی فەراھەمکردنی شوێن و جێگەیەکی ئارام و گونجاو بۆ خوێندکاران به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بەشەناوخۆیەکانی کەمپی كۆلیجه‌ ته‌كنیكییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیش هەستان بە پشکنین ڕێکخستنی بەشێکی زۆر لەئامێر و پێداویستیەکانی بەشەناوخۆییەکان  وه‌ك ئامێری ئاگر کوژێنەوە و   سپلێت و  بۆیلەر و دەست شۆر و بەشێکی زۆر لە ئامێر  و پێداویستیەکان بەشێوەیەکی زۆرباش ئامادەکرا تاوەکو خوێندکاران بتوانن بەبێ کێشە لەبەشەناوخۆیەکان بمێننەوە.كه‌ ئه‌مانه‌ش سه‌رجه‌می خه‌رجییه‌كانیان له‌سه‌ر داهاتی زانكۆ دابینكراوه‌.
لەو چوارچێوەیەشدا خوێندکاران ئاگادار دەکرێنەوە ڕۆژی شەممە 2021/12/4 کاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆ بەشەناوخۆییەکان کراوە دەبن بەڕووی خوێندکاراندا.
شایانی باسه‌ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ش له‌سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ئه‌نجام دراوه‌.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile