سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بڕوانامه‌ی ده‌رچوونی به‌خشییه ژماره‌یه‌ك فێرخواز كه به‌سه‌ركه‌وتوویی خولی فێركاری زمانی ئینگلیزییان ته‌واوكرد.
به‌ئاماده‌بوونی پ.د.سۆران ئه‌بوبه‌كر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و د.هۆگر محمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2021/11/29 له هۆڵی نالی سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی زانكۆ، بڕوانامه‌ی ده‌رچوون به‌خشرایه 20 فێرخواز كه به‌سه‌ركه‌وتوویی خولی فێركاری زمانی ئینگلیزییان ته‌واوكرد، له وته‌یه‌كدا پ.د.سۆران ئه‌بوبه‌كر به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌وه پیرۆزیایی لێ‌كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتر و به‌رده‌وامی بۆ خواستن.
[learn_press_profile]
