پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به ئۆنلاین كۆبونه‌وه‌ی ژماره 5ی نائاسایی خۆی ئه‌نجامداو پاڵپشت به‌و دەسەڵاتەی کە پێیدراوە بەپێی ماددەی 13/ بڕگەی 1/ خاڵی 9 لە یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و لەبەر پاراستنی گیانی خوێندکاران، بڕیاریدا ڕۆژانی چوارشه‌ممه‌و پێنج شه‌ممه ( 24و 25-11-2021) پرۆسەی خوێندن لەسەرجەم کۆلێج و پەیمانگاکانی سەربەزانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی رابگیرێت.
ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دووپاتیكرده‌وه له‌گه‌ڵ داوا ڕه‌واكانی خوێندكارانه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌و دابینكردنی هه‌موو پێداویستییه‌كانی پرۆسەی خوێندن و به‌شه‌ناوخۆییه‌كان، هەروەها ته‌ئكید له پێدانی دەسەلاتی کارگێڕی و دارایی بەزانکۆکان لەپێناو باشتر خزمەتکردنی خوێندکاران و بەرێوەچوونی پرۆسەی خوێندن لەسەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.
[learn_press_profile]
