وۆركشۆپێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و جێبه‌جێكردنی بۆلۆنیا پرۆسیس به‌ڕێوه‌چوو
له‌پێناو سوود وه‌رگرتنی زیاتر له‌و ووڵاتانه‌ی سیستمی بۆلۆنیا په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن ، وۆركشۆپیكی نێوده‌وڵه‌تی هاوبه‌ش له‌نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی ئه‌صفه‌هانی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڕێوه‌چوو.
كاتژمێر 11 ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23 ی تشرینی دووه‌می 2021 به‌سه‌رپه‌رشتی پ.د. سۆران سعید یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا‌و هاوكات سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی بۆلۆنیا پرۆسیس له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه و به به‌شداری د. مصلحی مهندس بهشتی مامۆستا له زانكۆی ئه‌صفه‌هان به ئۆنلاین وۆركشۆپێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌چوو.
له وۆركشۆپه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر ئه‌زموون و چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردن و جێبه‌جێكردنی سیستمی بۆلۆنیا له زانكۆی ئه‌صفه‌هانی كۆماری ئیسلامی ئێران و چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سیستمه‌كه‌و په‌ره‌پێدانی به‌ووردی شیكرایه‌وه.
هه‌ردوولا گفتوگۆی پێویستیان له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كان كردوو به گرنگیان زانی كه ئه‌م سیستمه ساڵانه په‌ره‌ی زیاتری پێبدرێت له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی خوێندكاران، كه هه‌موو ئاسته‌كانی خوێندن له خوێندنی باڵادا ده‌گرێته‌وه، جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر چۆنێتی جێبه‌جێكردنی سیسمی مۆدێلی كریدیت له ووڵاتانی دراوسێدا.
ئه‌م چالاكییه زانستییه له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێككه‌تنه‌دایه كه هه‌ردوو زانكۆ له ڕابردوودا به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌شی زانستی و ئاڵوگۆڕی تواناكان واژۆیان كردووه .
شایانی باسه ماوه‌ی سێ ساڵی خوێندنه له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و له زۆربه‌ی كۆلێج و په‌یمانگاكانیدا سیستمی بۆلۆنیا په‌یڕه‌و ده‌كرێت و هه‌نگاوی باشی بڕیوه.