بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووانی خولی چەند پرۆگرامێکی ئەندازیاری
بەئامادەبوونی پ.ی.د.عطاء شێخ کریم ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری و م.نەورۆز مصطفی معروف بەڕێوبەری ناوەندی گەشەپێدان بۆ کار (CDC)، بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووانی خولی فێرکاری چەند پرۆگرامێکی ئەندازیاری.
لە ماوەی ڕابردوودا کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری زانکۆی پۆلیتەلنیکی سلێمانی، بەهاوکاری ناوەندی گەشەپێدان بۆ کار (CDC)ی زانکۆ، خولێکی فێرکاریی پڕۆگرامەکانی (autoCAD,sketchUp + Lumion,
Photoshop) بۆ مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری پلانسازی شار بەڕێوەچوو.
خولەکە ماوەی مانگێکی خایاندو بەشێوازی ئۆنلاین لە ڕێگەی پڕۆگرامی (Microsoft teams ) ئەنجامدرا، وانەکانی خولەکە لەلایەن کاشما شۆڕش پرۆگرامی Photoshop, نوا عبداللە پرۆگرامی sketchUp+lumion, پروشە نەبەز پرۆگرامی autoCAD) وترانەوە، کە خوێندکاری دەرچووی بەشی ئەندازیاری پلانسازی شارن.
هەر ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/١١/٢٢ لەلایەن ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری لەپای هەوڵ و ماندوبوونیان بڕوانامەی ڕێزلێنانیان پێشکەش بەوانەبێژان کرا.