سەرۆکی زانکۆ سوپاس و پێزانین پێشکەش بە توێژەران زانکۆ دەکات
ئەمرۆ دووشەممە (٢٠٢١/١١/٢٢) لەمەراسیمێکدا بەئامادەبوونی پ.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆکیتەکنیکی سلێمانی و پ.د.سۆران ئەبوبەکر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و راگرانی کۆلێجی تەکنیکیەکانی ( ئینفۆرماتیک، کارگێری، تەندروستی و ئەندازیاری ) لەکەمپسی کۆلێجە تەکنیکیەکانی زانکۆ ، سوپاس پیزانین بەخشرایە توێژەرانی زانکۆ لە کۆلێج و پەیمانگاکان.
لە وتەیەکیدا سەرۆکی زانکۆ پیرۆزبایی و سوپاس پێزانینی ئاراستی مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆکرد ،کە توانیویانە چەندین تویژینەوەی گرنگ و بایەخدار ئەنجام بدەن کە بووەتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی خۆیان و کۆلیج و پەیمانگاکەیان، هەروەها پ.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین پاڵپشتی سەرۆکایەتی زانکۆی بۆ توێژەران و چالاکییە زانستیەکان دەربری وە هیوای بەردەوامی و توێژینەوە و چالاکی زانستی زیاتری بۆ خواستن.
هەر لەمەراسیمەکەدا سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و راگری کۆلێجەکان سوپاس و پیزانینی زانکۆیان پێشکەش بە توێژەران کرد .
دواتر سەرۆکی زانکۆ دگفتوگۆیەکی زانستی لەگەڵ مامۆستایان و ئامادەبووان ئەنجامداو گوێبیستی پێشنیار و داواکار و تێبینییەکانیان بوو.
ساڵانە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە مەراسیم و چالاکی زانستی جیاوازدا سوپاس پێزانن ئاراستەی ئەو مامۆستیانە دەکات کە توێژینەوە ئەنجام دەدەن.