خەڵاتی رێزلێنان پێشکەش بە مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆ دەکرێت
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١/١١/٢٠٢١ ، پ.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەئامادەبوونی پ.د.سۆران ئەبوبەکر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، سوپاس و پێزانینی بەخشییە ژمارەیەک لە مامۆستایان لە سەرۆکایەتی زانکۆ و پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر کە لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ بە بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی بەشداربوون لە پێشخستن و بەرزڕاگرتنی ڕانکی زانکۆمان.
سەرۆکی زانکۆ وێڕای بەخێرهاتنی مامۆستایان ، سوپاسی سەرۆکایەتی زانکۆی ئاراستەکردن و هیوای خواست بۆ ئەمساڵی خوێندن بە گڕوتینی زیاترەوە چالاکی و توێژینەوەی زانستی ئەنجام بدەن.
لای خۆشیانەوە مامۆستایان و توێژەران سوپاسی سەرۆکایەتی زانکۆیان کردو بەڵێنیاندا هەموو هەوڵێک بدەن بۆ پێشخستنی ئاستی زانکۆ و خوێندکاران.