پێشوازی لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک کرا
ڕاگر و مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بەچەندین چالاکی پێشوازییان لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کۆلێجەکە کرد.
ئەمرۆ یەکشەممە ٢٠٢١/١١/٢١ لە مەراسیماێکدا بەئامادەبوونی ڕاگری کۆلێج و سەرۆکی بەشەزانستییەکان و مامۆستایان و خوێندکاران، بەخێرهاتن لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی هەرسێ بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری ،تەکنەلۆجیای داتابەیس ، تۆڕەکانی کۆمپیوتەر کرا.
سەرەتای مەراسیمەکە د.رووناک محمد عبداللە ڕاگری کۆلێج لەووتەیەکیدا بەخێرهاتنی لە خوێندکارانی وەرگیراو کرد ،هیوای چوار ساڵی دوور لە نەخۆشی و ناخۆشی و چوار ساڵی پڕ لەزانست و زانیاری و چالاکی بۆ خوێندکاران خواست، دووپاتیکردەوە کە پێکەوە هاوکارو هاماهەنگ دەبین بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی خوێندن.
لەدرێژەی وتەکانیدا ڕایگەیان راگرایەتی و بەشە زانستییەکانی کۆلێج بەدرێژایی چوار ساڵ بەپلان و ستافێکی بەتوانا لەخزمەت خوێندکاران دەبن بۆ گەیاندنی زۆرترین زانست و زانیاری بە خوێندکاران.
لەبەشێکی دیکەی مەراسیمەکەدا چەند سیمینارێک پێشکەشکرا، سەرەتا د.زریان نجات ڕەشید سەرۆکی بەشی تۆڕەکانی کۆمپیوتەر لە سیمینارێکدا باسی لە وانە و پرۆگراماکانی خوێندنی هەرچوار قۆناغەکەی خوێندن کرد بۆ هەرسێ بەشی (تەکنەلۆجیای زانیاری ، تەکنەلۆجیای داتابەیس، تۆڕەکانی کۆمپیوتەر ) بەووردی تیشکی خستەسەر بابەت و وانەکانی خوێندن.
لە سیمیناری دووەمەدا م.ئاراس مسعود اسماعیل سەرۆکی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری باسی لە ( پرۆسەی بۆڵۆنا) بۆ خوێندکاران کرد، تیشکی خستەسەر ئەو گۆرانکاری و جیاوازیانەی ئەم پرۆسەیە لەگەڵ پرۆسە و شێوازی خوێندنی پێشوو کە کراوە ،لەدرێژەی سیمینارەکەیدا خاڵە بەهێزەکانی پرۆسەکەی خستەروو.
لە سێیەم سیمیناردا م.تحسین علی محمد سەرۆکی بەشی تەکنەلۆجیای داتابەیس باسی لە چۆنیەتی خۆئامادەکردنی خوێندکار کرد بۆ خوێندنی ئەم چوارساڵەی زانکۆی ، پاشان باسی لە ئەنجامدانی چالاکی قاڵبوونەوەی زیاتری خوێندکار کرد لە بوارەکەی خۆیدا ، بەووردی باسی لە دابەشکردنی کاتەکانیان بۆ وانە و بابەتە پراکتیکی و تیۆرییەکان کرد.
لە سیمیناری چوارەم و کۆتاییدا خوێندکاری نمونەیی ( عیسا جمال ) خوێندکاری قۆناغی چوارەمی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری لە سیمینارەکەیدا بەناونیشانی ( چۆن لەزانکۆ سەرکەوتووبین) باسی ئەزموونی کاری خوێندکاری کرد، هەروەها بەگرنگییەوە باسی لە شێوازی ئامادەکاری خوێندکار کرد بۆ بازاڕی کار.
لەدرێژەی مەراسیمەکەدا (گۆران یاسین )وەک نوێنەری گشتی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆڕماتیک و نوێنەری کۆمەڵەی خوێندکاران لە کۆلێج بەخێرهاتنی خوێندکارانی کرد و پاڵپشتی هاوکاری خۆیانی بۆ خوێندکاران دەربری .
هەر ئەمڕۆ ستافێک لە خوێندکارانی کۆلێج، رێنمایی خوێندکارانیان کرد و لاب و هۆڵەکانی کۆلێج و کەمپسی کۆلێجە تەکنیکییەکانیان بەخوێنکاران نیشاندا.