لە کۆلێجی تەکنیکی کەلار پێشوازیکرا لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم
لەلایەن ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی کەلار و یاریدەدەری ڕاگر و ستافێک لە خوێندکارانی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری، پێشوازی لە خوێندکارانی تازە وەرگیراو کراو بە کۆلێج ئاشناکران.
لەوتەیەکدا پ.ی.د چیا محمد ڕاگری کۆلێج وێڕای پیرۆزبایی، بەخێرهاتنێکی گەرمی خوێندکارانی کردو هیوای ئایندەیەکی گەشی بۆ خواستن و تیشکی خستەسەر گرنگی پڕۆسەی خوێندن لەکۆلێجەکە و جەختیکردەوە کە خوێندکاران پێویستە بەشێوازێکی ئەکادیمیانەتر مامەڵە بکەن چونکە خوێندنی زانکۆو پەیمانگاکان جیاوازە و دەبێت هەوڵی باشتر بدەن تا بەسەرکەوتوویی قۆناغەکانی خوێندنی کۆلێج تەواوبکەن و ئایندەیەکی باش بۆ خۆیان دەستەبەر بکەن.
راگری کۆلێج دووپاتیکردەوە کە هەمیشە دەرگای کۆلێج کراوە دەبێت و پاڵپشتی خوێندکاران دەبین لە هەر هەنگاونانێک کە خزمەت بەزانست و خوێندکاران بکات، هەروەها وتیشی: لێرەوە سوپاسی ئەو پۆلە خوێندکارە ئازیزانەی بەشی (IT) دەکەین کە ئەمڕۆ هاوەڵمان بوون لە پێشوازییەکە و بەشرینی بەخێزهاتنی هاوڕێکانیان کرد.