پێشانگای دیجیتاڵی “سه‌را بدوێنە” لە ماجدی مۆڵ نمایشکرا
سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی كولتووری کولتووری دیجیتاڵی (DCH)ی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و هاوبەشە نێودەوڵەتیەکەی تۆڕی نەهرەین، نمایشی ڤێرژنی دووەمی پێشانگای دیجیتاڵی “سه‌را بدوێنە”ی لە ماجدی مۆڵی شاری سلێمانی، پێشكه‌شكرد.
پێشانگاكه پەرەپێدانێکی نیوپسپۆڕییە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای داهێنەرانەی واقعی (Reality Augmented) بەکاردەهێنێت، سەردانیکەرانی لە رێگەی مۆبایل ئەپڵیکەیشنێکەوە لە زمانی چەند کەسایەتیەکی دیاری شارەکەوە گوێبیستی سەرا و دامەزراندنی شاری سلێمانی ده‌بن هه‌روه‌ها ده‌توانرێت لە شوێنی جیاواز و تەنانەت لە ماڵەکانی خۆیانەوە پێشانگاکە بەکاربهێنن و بە سەرنج و فیدباکەکانیان پرۆژە توێژینەوەکە دەوڵەمەنتر بکەن.
لە لێدوانێکدا بۆ سایتی زانکۆمان، نوا عەبدوڵا عارف توێژەری یاریدەدەر لە سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی كولتووری کولتووری دیجیتاڵی (DCH)ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وتی: