لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی سیـمینارێک پێشکەشکرا
لەپێناو سودگەیاندن بە خوێندکاران و گەیاندنی زانستی نوێ و چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو زانست و زانیاریانەی مرۆڤ وەریدەگرێت، سیمینارێک بۆ خوێندکاران بەڕێوەچوو.
کاتژمێر ( 10:30 )ی ئەمرۆ پێنج شەممە18/11/2021 لە هۆلی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بە ئامادەبوونی م.صلاح قادر محمود یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگا و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران، سیمینارێك لە بەناونیشانی (مێشك چۆن زانياری وەردەگرێت ودەيپارێزێت ) بەڕێوەچوو.
سیمینارەکە لەلایەن ( م.هەڤاڵ علی ڕانیەیی ) پێشکەشکرا و بەووردی و زانستیانە بابەتەکە بۆ ئامادەبووان شیکرایەوەو چەندین پرسیارو سەرنج سیمینارەکەی دەوڵەمەندتر کرد، پێشکەشکردنی بابەتەکە بویە جێگای ڕەزامەندی و دەستخۆشی ئامادەبوان.