لە کەلار ڕۆژی جیهانی ( GIS) بەرز ڕاگیرا
بەچاودێری ڕاگری كۆلێجی تەکنیکی کەلار و بەسەرپەرشتی مامۆستایان و خوێندكارانی قۆناغی دووه‌می به‌شی ڕووپێوی، ڕۆژی جیهانی ته‌كنه‌لۆژیای سیسته‌می زانیاری جوگرافییان(GIS) به‌رز ڕاگیرا .
له په‌راوێزی گفتوگۆیەکی زانستیدا ده‌رباری سیسته‌می زانیاری جوگرافی بڕوانامه‌ی ڕۆژی GIS بە خوێندکاران به‌خشرا، هه‌روه‌ها به‌و بۆنه‌یه‌وه له‌سه‌ر ئاستی وانه‌كه پلان و بیرۆكه‌ی ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێك چالاكی جۆراوجۆر داڕێژرا له‌وانه:
1-ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی ڤیدیۆیی و فێركاریی به‌زمانی كوردی ده‌رباره‌ی GIS و بڵاوكردنه‌وه‌ی له یوتیوب.
2-ئه‌نجامدانی ڕاپۆرت و توێژینه‌وه به زمانی كوردی به‌مه‌به‌ستی زیاتر ئاشناكردنی بابه‌ته‌كه و زیاتر كردنی سه‌رچاوه كوردییه‌كان.
3- چاپكردنی كۆمه‌ڵێك پۆسته‌ر و درووستكردنی نه‌خش و نیگار و وێنه‌ی جۆراوجۆر له‌سه‌ر دیواری كۆلێج.
4-ئه‌نجامدانی دیبه‌یت و گفتوگۆ و سیمینار.