Back

سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و قونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌رێمی كوردستان كوبونه‌وه‌

وەکو بەشێک لە ھەفتەی نێودەوڵەتی خوێندن و به‌ئامانجی دروستكرۆدنی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و به‌ئاراسته‌ی خزمه‌تگه‌یاندن به‌ پرۆسه‌ی خوێندن له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی, ڕۆبەرت پەلەدینۆ کونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان  لەگەڵ پ.د. ئالان فەرەیدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی کۆبۆوە . له‌ كۆبونه‌وه‌و دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا گفتوگۆیان دەربارەی چەندین بابەتی زانستی کرد به‌تایبه‌ت ھەماھەنگی ئەکادیمی و دەرفەتەکانی ئاڵوگۆری کەلتوری و بەرەوپێشەچوونەکانی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی. کونسوڵی گشتی ھانی خوێندكارانیدا به‌مه‌به‌ستی پێشکەشکردنی داواکاری بەشداریکردن لە پڕۆگرامەکانی ئاڵوگۆری کەلتوری کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی ئەمەریکاوە خەرجییان بۆ دابیندەکرێت . سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی داوای كرد له‌ قونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێنن بۆ هه‌لی خوێندن بۆ خوێندكارانی خوێندنی باڵا له‌ ووڵاته‌كه‌یان و به‌پێی توانا كاری هاوبه‌ش و ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی هاوبه‌ش، لای خۆیانه‌وه‌ قونسوڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا له‌ هه‌رێمی كوردستان  پابه‌ندبوونی خۆیانی دووپاتكرده‌وه‌ بۆ دروستکردنی پردی پەیوەندی لە نێوان دەزگا ئەکادیمییەکانی ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئەمەریکا و زانکۆکانی هه‌رێمی كوردستان.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile