Back

بڕوانامە بەخشرایە بەشداربوونی خولی ژمێریاری (حکومی )

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی -پەیمانگای تەکنیکی ھەڵەبجە-سەنتەری توێژینەوە و سەندیکای ژمێریاران و وردبینانی کوردستان لقی ھەڵەبجە، لەمەراسیمێکی شایستەدا بڕونامەیان بەخشییە بەشداربووانی خولەکە .. رۆژی ١٥ / ١١ / ٢٠٢١ لە هۆڵی یادگاری هەڵەبجە بەئامادەبوونی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە و ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە و بەرپرس و ئەفسەرانی پۆلیسی پارێزگای هەلەبجە و بەرێوەبەرایەتییە گشتییەکان و سەرۆکی سەندیکای ژمێریارانی کوردستان و بەشێک لە دەزگا حکومی و حزبیەکان بەسپۆنسەری دارایی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و پەیمانگای تەکنیکی هەلەبجە و سەندیکای ژمێریارانی کوردستان لقی هەڵەبجە بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە سەرجەم بەشداربووانی خولی ژمێریاری حکومی کە بەشی ژمێریاری پەیمانگاکەمان هەستابوو بەکردنەوەی ئەم خولە بۆ ئەفسەران و کارمەندانی بەرێوەبەرایەتیەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە .
This shortcode LP Profile only use on the page Profile