بڕوانامەی تەواوکردنی خوولی راهێنانی پێداگۆجی بەخشرایە بەشداربووانی خوولەکە
سەرلەبەیانی ئەمرۆ ٢٠٢١/١١/١٥ بەئامادەبوونی پ.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکیکی سلێمانی و پ.د. سۆران ئەبوبەکر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، سەنتەری راهێنانی پێداگۆجی بروانامەی تەواوکردنی خوولی راهێنانی پێداگۆجی بەخشیە بەشداربوونی خوولەکە .
لە سەرەتای رێورەسمەکەدا پ.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین لە وتەیەکدا باسی لە گرنگی خوولەکە کرد لەڕووی ئامادەکردن و راهێنانی مامۆستایان لە پەرەپێدانی توانا و کارامەییەکانی خوێندکاران و بەرەوپێشچوونی زانکۆکان لەرووی شێوازەکانی وانە وتنەوە وتوێژینەوەی زانستی و بەکارهێنانی ئامرازە پێوویستەکانی پێداگۆجی مۆدێرن. هەروەها سەرۆکی زانکۆ سوپاسی بەرێوەبەری سەنتەری پێداگۆجی و مامۆستایانی خوولەکەی کرد کە لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا لەگەڵ بەشداربوونی خوولەکە بەوپەری توانایانەوە بەرەدوامبوون و کاریان کردووە.
هەر لەوبارەیەوە بەرێوەبەری سەنتەری راهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی م. میران حمەرحیم سوپاسی سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی وخوێندنی باڵای کرد کە پاڵپشتی تەواوی خوولەکە بوون و هەروەها سووپاسی ئەو مامۆستا بەرێزانەی کرد کە وەک راهێنەر لە خوولەکە بەشداربوون و پاڵپشتی پرۆسەکەبوون.
پاشان بروانامە بەخشرایە بەشداربوونی خوولەکە و پیرۆزباییان لێکرا.