Back

خوێندکارانی زانکۆ سیمپۆزیۆمێکی بەپێزی زانستی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن

رۆژی دووشەممە ٢٠٢١/١١/١٥ لە کەمپی کۆلێجە تەكنیکییەکانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، بەئامادەبوونی راگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و سەرۆک و ئەندامانی رێکخراوی چاودێڕی تەندروستی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران و مامۆستایان، سیمپۆزیۆمێکی بەپێزی زانستی بۆ خوێندکارانی زانکۆکانی سلێمانی ئەنجامدرا. لە سیمپۆزیۆمەکەدا خوێندکارانی هەریەک لە زانکۆکانی ( پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی سلێمانی و زانکۆی کۆمار) بە چەند بابەتێکی زانستی بەشداربوون، تیایدا کۆمەڵێک کێشەو گرفتی بواری تەندروستیان بە داتاوە خستەڕوو، هه‌وره‌ها تیشکیان خستەسەر لایەنە دیارەکانی ئەمڕۆی رەوشی تەندروستی لە هەرێمی کوردستاندا، بۆ یەکەمجاریشە خوێندکارانی چەند زانکۆیەک لە سیمپۆزیۆمێکی لەو جۆرەدا خۆیان پێشکەشکاری بابەتە زانستییەکان بن، بەو هیوایەی بە هەموو لایەک بتوانین هاوکارو هەماهەنگ بین بۆ زیاتر پێشخستن و گەشەدان بە بواری تەندروستی و دەستخستنە سەر خاڵە لاوازەکان بە ئامانجی چارەسەرکردنیان بۆ زیاتر برەودان بە کەرتی تەندروستی.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile