پەیمانگای تەکنیکی دوکان به رێگهیهكی نوێ خزمەتی خوێندکاران دەکات
پەیمانگای تەکنیکی دوکان سهر به زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی، لە داهێنانێکی نوێدا و لە ڕێگەی دروستکردنی داتابەیسێکەوە، هەریەکە لە هۆبەکانی تۆمارگا و یاسایی و دارایی بەشێوەی ئەلکترۆنی بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
لەئێستادا ڕێگای ئەم سیستمەوە خزمەتگوزارییەکی زۆر باش پێشکەش بە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم دهكرێت،لەبەرئەوەی ساڵانە بەهۆی مامەڵەی وەرگرتنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمەوە، قەرەباڵغی و لۆدێکی زۆر لەسەر ئەو هۆبە و یەکانە دروست دهبوو، بۆیه بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2021-2022 له رێگهی ئهم سیستمهوه توانراوه چارەسەری ڕیشەی ئەم کێشەیە بكرێت.