وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر/ دکتۆرا لە وڵاتى هەنگاریا بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٢-٢٠٢٣) ڕادەگەیەنێت، کە لە چوارچێوەى ڕێكهوتنامهی نێوان وهزارهتی خوێندنی باڵاى ههرێمی كوردستان و وهزارهتی توانسته مرۆییهكانی ههنگاریا ساڵانە (٣٠) سكۆلهرشیپ (١٠ ماستەر و ٢٠ دکتۆرا) بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێم ڕادهگهێنێت.
لەو بارەیەوە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت: لە چوارچێوهی ڕێكهوتنامهی نێوان وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی ههرێمی كوردستان و، وهزارهتی توانسته مرۆییهكانی ههنگاریا کرد کە ساڵانە هەنگاریا (٣٠) سكۆلهرشیپ بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕادهگهێنێت، لە ئێستاوە دەرگاى پێشکەشکردن بۆ سكۆلهرشیپی خوێندنى باڵاى هەنگاریا دەکرێتەوە بەپێى ئەم مەرج و ڕێنماییانەى خوارەوە.
مەرج و ڕێنماییەکانى پێشکەشکردن:
پێشکەشکارانى هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکەین کە ولاتی هەنگاریا (٣٠) زەمالەى خوێندن (١٠ ماستەر و ٢٠ دکتۆرا) پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووە، بەمەبەستی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بەمشێوەی خوارەوە:
- ماستەر:
- پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتى هەرێمى کوردستان بێت.
- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بروانامە. واتا لەدوای بە دەستهێنانی دواین بروانامە.
- خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (5) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان کە بریتین لە (TOEFL IBT, PTE ) وەک خشتەی بەراوردکاری لە خوارەوەیە:
جۆری تاقیکردنەوە |
IELTS |
TOEFL (IBT) |
Pearson Academic (PTE) |
5 |
59 |
52 |
5.5 |
66 |
59 |
6 |
73 |
67 |
6.5 |
80 |
70 |
7 |
88 |
74 |
7.5 |
96 |
78 |
8 |
104 |
82 |
8.5 |
112 |
86 |
9 |
120 |
90 |
تێبینی:
- کاتێک وەزارەتەکەمان داوای دۆکیومێنتی پێویست دەکات، دەبێت تێستی زمان بەسەرنەچووبێت.
- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەى لە هەمان بوار بێت).
- ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆلەتی هاورێیەتی هاوسەری ناکات. هەروەها پرۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناکرێت.
- کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
- لەکاتی داواکردنی بەڵگەنامەکان لەلایەن وەزارەتەکەمان، داواکار دەبێت نوسراوی لاری نەبوون لە فەرمانگەکەی خۆی پێشکەش بکات.
- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا مانگانە بری نزیکەی (١٢٠) ێۆرۆی وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت و بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆیی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت، بەڵام کرێی فرۆکەی بۆ دابین ناکرێت. (بۆ زیاتر ووردەکاری تکایە سەردانی مالپەری زەمالەکە بکەن)
- دوا مۆلەت بۆ پێشکەشکردن بریتییە لە ١٥/١/٢٠٢٢
- بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن، تکایە سەردانی ئەم لینکانەی خوارەوە بکەن: https://stipendiumhungaricum.hu
تێبینی:
وەزارەتەکەمان ئەم بوارانەی خوارەوەی بۆ خوێندنی ماستەر دیاری کردووە: واتا پێشکەشکار تەنها دەبێت داواکری بۆ ئەم بەرنامانەی خوارەوە پێشکەش بکات بە پێچەوانەوە دواجار لەلایەن وەزارەتەکەمان کاری لەسەر ناکرێت:
Study programme 2022-2023 |
Study level |
Study mode |
Branch of science |
Structural Engineering |
MA |
FT |
Engineering Science |
Ethnic and Minority Policy |
MA |
FT |
Social Science |
Music Composition |
MA |
FT |
Arts |
Archaeology |
MA |
FT |
Arts and Humanities |
Advanced Practice in Nursing |
MA |
FT |
Health Science |
Petroleum engineering |
MA |
FT |
Engineering Science |
Philosophy |
MA |
FT |
Arts and Humanities |
Interior and Spatial Design |
MA |
FT |
Arts |
Clinical Laboratory Sciences |
MA |
FT |
Health Science |
Cultural Heritage Studies |
MA |
FT |
Arts and Humanities |
- پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لەڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (هە نگاریا) دەبێت.
- دوای دەرچوونی ئەنجامی بەرایی لەلایەن هەنگاریاوە، وەزارەت لەسەر بنەمایی رێنمایی ژمارە (٥)ی سالی ٢٠٢١ کاندیدەکان هەڵدەبژێرێت.
- ئەگەر کاندیدی سەرکەوتوو پاشگەزبۆوە یا بەردەوام نەبوو لە خوێندن، ئەوا ناوی دەخرێتە لیستی رەش، و بۆی نییە داواکاری پێشکەش بە هیچ بەرنامەیەکی خوێندنی باڵای ناوخۆیی یا دەرەوە بکات.
- هەر کاتێک کاندید بەلگەنامەی نا دروست پێشکەش بە لایەنی هەنگاریا یا وەزارەتەکەمان بکات، ئەوا دەخرێتە لیستی ڕەش و زەمالەکەی هەلدەوەشێنرێتەوە.
- لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەری زەمالەکەیە، و تا دەرچوونی ئەنجامی بەرایی، وەزارەت هیچ فایلی لەبەردەست نییە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەکە لەڕێگەی ماڵپەری وەزارەتەوه، بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
- دکتۆرا:
- پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی کرداری هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە.
بەلام سەبارەت بە دەرچووانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت پابەندی ئەم رێککەوتننامەیە بن کە پێشتر لەگەڵ وەزارەت واژۆیان کردووە.
- خوێندن لەم زەمالەیە بەزمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (5) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL) (وەک خشتەی بەراوردکاری خوارەوە):
جۆری تاقیکردنەوە |
IELTS |
TOEFL (IBT) |
Pearson Academic (PTE) |
5 |
59 |
52 |
5.5 |
66 |
59 |
6 |
73 |
67 |
6.5 |
80 |
70 |
7 |
88 |
74 |
7.5 |
96 |
78 |
8 |
104 |
82 |
8.5 |
112 |
86 |
9 |
120 |
90 |
تێبینی:
- کاتێک وەزارەتەکەمان داوای دۆکیومێنتی پێویست دەکات، دەبێت تێستی زمان بەسەرنەچوو بێت.
- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
- ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆلەتی هاوڕێیەتی هاوسەری ناکات. هەروەها پرۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناکرێت.
- کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندی دار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتە بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
- لە کاتی داواکردنی بەلگەنامەکان لەلایەن وەزارەت، داواکار دەبێت نوسراوی لاری نەبوون لە فەرمانگەکەی خۆی پێشکەش بکات.
- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا مانگانە بڕی نزیکەی (٣٩٠- ٥٠٠) یۆرۆی وەک دەرماڵەی مانگانەى پێدەدرێت، هەروەها بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆیی لە زانکۆ بۆ دابیندەکرێت. بەڵام کرێی فرۆکەی بۆ دابین ناکرێت. (بۆ زیاتر وردەکاری تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن).
- دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن بریتییە لە (١٥/١/٢٠٢٢).
- بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن تکایە سەردانی ئەم لینکانەی خوارەوە بکەن:
https://stipendiumhungaricum.hu
- وەزارەت ئەم بوارانەی خوارەوەی بۆ خوێندنی دکتۆرا دیاری کردووە:
Study programme 2022-2023 |
Study level |
Study mode |
Branch of science |
Architecture |
PHD |
FT |
Arts |
Doctoral Program of Political Science |
PHD |
FT |
Social Science |
Doctoral Program of Business and Management |
PHD |
FT |
Social Science |
Doctoral School of Mathematics |
PHD |
FT |
Natural Science |
Doctoral School of Chemistry |
PHD |
FT |
Natural Science |
Doctoral School of Biology |
PHD |
FT |
Natural Science |
Doctoral School of Sociology |
PHD |
FT |
Social Science |
Doctoral School of Economic and Regional Sciences |
PHD |
FT |
Social Science |
Doctoral School of Landscape Architecture and Landscape Ecology |
PHD |
FT |
Engineering Science |
Doctoral School of Pharmaceutical Sciences |
PHD |
FT |
Health Science |
Doctoral School of Neurosciences |
PHD |
FT |
Health Science |
Doctoral School of Dental Sciences |
PHD |
FT |
Health Science |
Doctoral School of Clinical Medicine |
PHD |
FT |
Health Science |
Mikoviny Sámuel Doctoral School of Earth Sciences |
PHD |
FT |
Natural Science |
Doctoral School of Mental Health Sciences |
PHD |
FT |
Health Science |
Doctoral School of Sport Sciences |
PHD |
FT |
Health Science |
Doctoral programme in Civil engineering |
PHD |
FT |
Engineering Science |
Doctoral School of Nutrition and Food Sciences Nutritional science PhD Program |
PHD |
FT |
Health Science / Agricultural Science |
Doctoral School of Computer Science |
PHD |
FT |
Engineering Science |
Doctoral School of History and Ethnology |
PHD |
FT |
Arts and Humanities |
Doctoral School of Veterinary Science |
PHD |
FT |
Agricultural Science |
تێبینی:
- واتا پێشکەشکار تەنها دەبێت داواکاری بۆ ئەم بەرنامانەی سەرەوە پێشکەش بکات:
- پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لەڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (هە نگاریا) دەبێت.
- دوای دەرچوونی ئەنجامی بەرایی لەلایەن هەنگاریاوە، وەزارەت لەسەر بنەمایی ڕێنمایی ژمارە (٥) ی سالی ٢٠٢١، کاندیدە سەرکەوتووەکان هەلدەبژێرێت.
- ئەگەر کاندیدی سەرکەوتوو پاشگەزبۆوە یا بەردەوام نەبوو لە خوێندن، ئەوا ناوی دەخرێتە لیستی رەش و بۆی نییە داواکاری پێشکەش بە هیچ بەرنامەیەکی خوێندنی باڵای ناوخۆی یا دەرەوە بکات.
- هەر کاتێک کاندید بەڵگەنامەی نا دروست پێشکەش بە لایەنی هەنگاریا یا وەزارەت بکات، ئەوا دەخرێتە لیستی ڕەش و زەمالەکەی هەڵدەوەشێنرێتەوە.
- لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەری زەمالەکەیە، و تا دەرچوونی ئەنجامی بەرایی، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نییە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەکە لەڕێگەی ماڵپەری وەزارەتەوه، بەهیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
This shortcode LP Profile only use on the page
Profile