Back

لە ڕۆژی جیهانی شەکرەدا کۆلێجی تەکنیکی کەلار چەند پشکنینێکی بێبەرامبەر ئەنجامدا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ کە دەکاتە ڕۆژی جیهانی شەکرە، کۆلێجی تەکنیکی کەلار بەئامادەبوونی ڕاگر و یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆکی ھەردوو بەشی شیکاری نەخۆشییەکان و پەرستاری و مامۆستایان و خوێندکارانی هەردوو بەش لە فێستڤاڵی بازاڕکردن لە گەرمیان/ لە پارکی شاری یاری کەلار، پشکنینی شەکرە و چەند پشکنینێکی تر چەوریەکان و پەستانی خوێن و ڕێژەی خوێنیان بێبەرامبەر بۆ هاوڵاتیان ئەنجامدا. کە تێیدا (٤٣٠) پشکنین ئەنجامدراوە و زیاتر لە (٣٠٠) هاوڵاتی سودمەندبوون، هەروەها لەڕێگەی پسپۆڕی خۆراکی و بڵاوکراوەوە ڕێنمایی بەهاوڵاتیان درا. کۆلێجی تەکنیکی کەلار هیوای تەندروستی باش بۆ هەمووان دەخوازێت و بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی هاوڵاتیاندا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile