Back

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی “فێستیڤاڵی شاری شاران” ی رێكخست

به‌بۆنه‌ی یادکردنەوەی رۆژی سلێمانی و به‌رزڕاگرتنی ساڵیادی (پایته‌ختی ڕۆشنبیری)، سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کلتووری دیجیتاڵی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەگەڵ تۆڕی نەهرەین و بەهاوبەشی هەریەک لە ( دەزگای میدیایی کوردسات و سەنتەری رۆشنیری و کۆمەڵایەتی بابان و ماڵی کەلەپووری سۆفی کەریم ) زنجیرەیەک چالاکی کەلەپووری و کەلتووری و کۆمەڵایەتی تایبەت بە مێژووی شاری سلێمانی ئەنجامدا. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2021/11/14 لە بینای سەرای سلێمانی و به‌رده‌ركی سه‌را، بەئامادەبوونی پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و پ.ی.د.دانا ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ و ژماره‌یه‌ك له‌ لێپرسراوانی حكومی و حزبی و هاوڵاتیان و ده‌زگاكانی راگه‌یاند، سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کلتووری دیجیتاڵی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، فێستیڤاڵی ” شاری شاران “ی لەگەڵ تۆڕی نەهرەین و بەهاوبەشی هەریەک لە ( دەزگای میدیایی کوردسات و سەنتەری رۆشنیری و کۆمەڵایەتی بابان و ماڵی کەلەپووری سۆفی کەریم ) رێکخست كه‌ خۆی ده‌بینینه‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك چالاكی تایبه‌ت به‌ مێژووی شاری سلێمانی له‌ڕووی کەلەپووری و کەلتووری و کۆمەڵایەتی و ده‌ستڕه‌نگین و وه‌رزشی و نمایشی جلوبه‌رگی كورده‌واری و هتد… لە فێستیڤاڵەکەدا پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، چالاكییه‌كانی زانكۆ و هاوبه‌شه‌كانی به‌سه‌ركردووه‌ و وته‌ی تایبه‌ت به‌خۆی له‌سه‌ر بۆردی تایبه‌ت به‌ شاری سلێمانی نووسی، له‌ لێدوانێكیدا بۆ سایتی زانكۆ و ده‌زگانی راگه‌یاند‌ پیرۆزبایی ساڵڕۆژی شاری سلێمانی ئاڕاسته‌ی هەموو کوردستانیان و خه‌ڵكی شاره‌ حه‌یاته‌كه ‌و مامۆستایان و خوێندكاران و فه‌رمانبه‌ران كرد و رایگه‌یاند: 237 ساڵه‌ی مێژووی زێڕین و پڕ لە سەروەری شاری سلێمانی دەیسەلمێنێت كە هەمیشە سەرمەشقی قارەمانێتی و كوردایەتی و نیشتمانپەروه‌ری بووە، لێوڕێژە لە داهێنان و نوێگەری، لە خەڵكی ڕچەشكێن و ئازا و ئازاد، سلێمانی شاری جوانی و ئەدەب و شۆڕش و زانست و ڕۆشنبیرییه‌، شاری شاعیران و ئەدیبان وشۆڕشگێڕان و داهێنه‌رانه‌، هەربۆیە پێویستە لەیاد و ساڵڕۆژی دامەزراندنیدا گرنگی زیاتری پێبدرێت و خزمەتی گەورەی پێشکەش بکرێت. هه‌ر له‌درێژه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌دا سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی كولتووری کولتووری دیجیتاڵی (DCH)ی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و هاوبەشە نێودەوڵەتیەکەی تۆڕی نەهرەین، نمایشی ڤێرژنی دووەمی پێشانگای دیجیتاڵی “سه‌را بدوێنە”ی پێشكه‌شكرد كه‌ پەرەپێدانێکی نیوپسپۆڕییە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای داهێنەرانەی واقعی (Reality Augmented) بەکاردەهێنێت، سەردانیکەرانی لە رێگەی مۆبایل ئەپڵیکەیشنێکەوە لە زمانی چەند کەسایەتیەکی دیاری شارەکەوە گوێبستی سەرا و دامەزراندنی شاری سلێمانی ده‌بن هه‌روه‌ها ده‌توانرێت لە شوێنی جیاواز و تەنانەت لە ماڵەکانی خۆیانەوە پێشانگاکە بەکاربهێنن و بە سەرنج و فیدباکەکانیان پرۆژە توێژینەوەکە دەوڵەمەنتر بکەن.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile