په‌یامی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌یادی 237 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پایته‌ختی ڕۆشنبیریدا
له‌بیرم دێ سوله‌یمانی که دار و مولکی بابان بوو
نه مه‌حکومی عه‌جه‌م نه سوخره‌کێشی ئالی عوسمان بوو
به‌ناوی سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌وه ساڵڕۆژی شاری سلێمانی لە هەموو کوردستانیان و خه‌ڵكی شاره حه‌یاته‌كه‌و مامۆستایان و خوێندكاران و فه‌رمانبه‌ران پیرۆزده‌كه‌ین.
237 ساڵه‌ی مێژووی زێڕین و پڕ لە سەروەری شاری سلێمانی دەیسەلمێنێت كە هەمیشە سەرمەشقی قارەمانێتی و كوردایەتی و نیشتمان پەروه‌ری بووە، لێوڕێژە لە داهێنان و نوێگەری، لە خەڵكی ڕچەشكێن و ئازا و ئازاد. سلێمانی شاری جوانی و ئەدەب و شۆڕش و زانست و ڕۆشنبیری ، شاری شاعیران و ئەدیبان وشۆڕشگێڕان و داهێنه‌رانه، هەربۆیە پێویستە لەیادو ساڵڕۆژی دامەزراندنیدا گرنگی زیاتری پێبدرێت و خزمەتی گەورەی پێشکەش بکرێت .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كان
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی
2021/11/13