مامۆستایەکی زانکۆ توێژینەوەیەکی لە کۆنفرانسی زانستی بۆ تەکنیکەکانی پزیشکی و بایۆلۆجی پێشکەشکرد
مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداری کرد لە دووهەمین کۆنفرانسی زانستی بۆ تەکنیکەکانی پزیشکی و بایۆلۆجی لەهەولێر
رۆژی چوار شەممە رێککەوتی 10ـی نۆڤەمبەری 2021 بە چاودێری هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی عێراقی فیدرال وهەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی بریکاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆو مامۆستایانی زانکۆ ، دووهەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ تەکنیکەکانی پزیشکی و بایۆلۆجی دەستی بە کارەکانی کرد کە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو.
مامۆستا و توێژه ر ( پيشه وا يونس عزيز ) ماموستاى بەشى زانستى تاقيگەیى پزيشكى له كوليجی تەکنیکی زانستە پراکتیکییەکانی هەڵەبجە ،به توێژینەوەیەك بەناونيشانى ( Evaluation of Antibacterial and antifungal Activity of Pistacia atlantica Subsp. Kurdica oil gum extract from Halabja Province/Iraq.) بە شدارى كرد له كونفراسەكە.