Back

پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە ڕۆژی جیهانی ژمێریارانی بەرز ڕاگرت

بەئامانجی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی ژمێریاران ، لەپەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە سەر بەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی مەراسیمێک بەڕێوەچوو. ئەمڕۆ بەرواری ١٠ /١١ /٢٠٢١ بەئامادەبونی م. دیار کەریم یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە و سەرۆکی بەشی ژمێریاری پەیمانگا و لقی هەڵەبجەی سەندیکای ژمێریاران و وردبینانی و مامۆستایان و خوێندکارانی پەیمانگا و بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی دارایی لە سەرۆکایەتی زانکۆ، بەشی ژمێریاری پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە ڕۆژی جیهانی ژمێریارانی بەرز ڕاگرت. لەمەراسیمەکەدا ئەو ڕۆژە لە ژمێریاران و ووردبینان پیرۆزکراو چەند چالاکییەکیتر بەڕێوەچوو.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile