خولێکی فریاگوزاری سەرەتایی بەڕێوەچوو
بەمەبەستی گەیاندنی زانستی نوێ لەسەر فریاگوزاری سەرەتایی و زیادکردنی زانیارییەکان لای خوێندکاران،
ئەمرۆ چوارشەممە ١٠تشرینی ٢٠٢١ بەسەرپەرشتی راگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی زانستەپراکتیکیەکانی هەڵەبجەو بە هاوکاری گروپی نۆلیج بۆکاروچالاکی و بەهەماهەنگی لقی هەڵەبجەی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی، هەستان بەئەنجامدانی خولێک بەناونیشانی (فریاگوزاری سەرەتایی) بۆ خویندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی زانستی تاقیگەیی پزیشکی کە ژمارەیەکی بەرچاو لەخوێندکاران بەشداربوون.
خولەکە لەلایەن (م.ئاراس سەعید و سەعد مهدی) بەشێوای تێۆری و پراکتیکی وترانەوەو بویە جێگای ڕەزامەندی و دەستخۆشی خوێندکاران.