Back

په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه‌ خولێكی ژمێریاری كرده‌وه‌

له‌ درێژه‌ی كارو چالاكییه‌ زانستییه‌كانیداو به‌ئامانجی سوود گه‌یاندن به‌ ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی تری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هێزكردنیان له‌ ڕووی كارگێڕییه‌وه‌ ، بەشی ژمێریاری پەیمانگای تەکنیکی ھەڵەبجە به‌  بەهاوکاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆو سەندیکای ژمیریاران و ووردبینانی کوردستان لقی هەڵەبجە، خولێكی (ژمێریاری حکومی ) بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كرده‌وه‌. لەهۆڵی سیمیناری پەیمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌ر به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی خولی(ژمێریاری حکومی) لەبواری هەردوو سیستەمی (مەڵبەندی و نامەڵبەندی) بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ ژمێریاران و وردبینانی ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتی ناخۆ له‌ پارێزگای ھەڵەبجە كرده‌وه‌ . خولەکە بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌لایه‌م مامۆستایانی په‌یمانگاو سه‌ندیكای ژمێریاران و ووردبینانه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك وانه‌ ده‌وترێته‌وه‌.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile