Back

كۆبونه‌وه‌ی ژماره‌ 4 ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو

له‌پێناو گفتوگۆو خستنه‌ڕووی سه‌رجه‌م ئه‌و پێشهاتانه‌ی كه‌ دێنه‌ به‌رده‌م ده‌ستپێكی خوێندنی ئه‌مساڵ و دانانی ڕێگاچاره‌ بۆیان و به‌ڕێوه‌بردنی خوێندنی ئه‌مساڵ به‌ كوالیتییه‌كی زۆر باش، ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كۆبوه‌وه‌. به‌سه‌رپه‌رشتی پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عەلی ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و خوێندكاران و ڕاگرانی سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكان و ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كان، كۆبونه‌وه‌ی ژماره‌ 4 ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ به‌ڕێوه‌چوو. لە کۆبوونەوەکەدا كه‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10 ی تشرینی دووه‌می 2021 به‌ڕێوه‌چوو ، پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عەلی ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی باسی له ‌دۆخی ته‌ندروستی كرد به‌تایبه‌ت ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و مه‌ترسیدارییەکانی لەسەر پرۆسەی خوێندن، بۆیە داوای له‌ ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ کرد به‌هه‌موو توانایه‌كییان كاربكه‌ن بۆ پابه‌ندبوونی مامۆستایان و خوێندكاران و فه‌رمانبه‌ران به‌ ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كانه‌وه‌ . له‌ به‌شێكی كۆبونه‌وه‌كه‌دا د.بختیار عبید شریف به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری گشتی زانكۆ ئاماده‌بوو ، وه‌ ڕاپۆرتێكی پێشكه‌ش به‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ كرد له‌سه‌ر پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی خوێندكاران بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 و خستنه‌ ڕووی داتاو ئاماره‌كانی وه‌رگیراوان له‌ زانكۆو چۆنێتی پێشوازی كردن له‌ خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌م ، هه‌روه‌ها ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی دێنه‌ به‌رده‌میان خرایه‌ به‌ردهست ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌ی گونجاو بۆیان. له‌ كۆبونه‌وه‌ی ژماره‌ 4 ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆدا ته‌وه‌ره‌كانی كاروباری زانستی و خوێندكاران و كارگێڕی و دارایی قسه‌وباسی پێویستیان له‌باره‌وه‌كراو بڕیار له‌سه‌ر داواكارییه‌ هه‌نوكه‌یی و یاساییه‌كان وه‌رگیرا بۆ جێبه‌جێ كردنیان و سه‌ره‌تایه‌كی زۆر باش بۆ ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile