كۆنفرانسێكی زانستی له‌سه‌ر (برەودان بە ئاگایی توێژینەوە لای خوێندکاران)به‌رێوه‌چوو
به‌ئامانجی ڕونكردنه‌وه‌و زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی بۆلۆنیا پرۆسیس له خوێندنی باڵادا و وه‌رگرتنی ڕای زانكۆكانی عێراق، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عێراق وۆركشۆپێكی بۆ سه‌رجه‌م زانكۆكانی عێراق و كوردستان ڕێكخست.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9 ی تشرینی دووه‌می 2021 پ.د.سۆران سعید یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا‌و، پ.ی.د.جلال عبداللە، م.کارزان نامق به نوێنه‌رایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ئاماده‌ی كۆنفرانسه‌كه بوون كه له به‌غدادی پایته‌ختی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت و نوێنه‌ری سه‌رجه‌م زانكۆكانی عێراق و كوردستانی له‌خۆ گرتووه.
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ئامانجی وۆركشۆپه‌كه‌ی بۆ سایتی زانكۆ خسته‌ڕوو:
١- پۆڵێنکردنی زانکۆکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.
٢- زیاتر بره‌ودان بە بواری ئەکادیمی زانکۆکانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشه‌وه.
٣- بەشدارپێکردنی سێکتەرەکانی ناحکومی لەگەڵ زانکۆکان.
٤- جێ بەجێکردنی ECTS .
٥-جێ بەجێکردنی مۆدێلی خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی بۆ هەموو ئاستەکانی خوێندن بەتایبەتی پێدانی بڕوانامەی باوەڕپێکراو بۆ کۆرستاتی پسپۆڕی کورت Micro-Credential in TVET.
٦- تەرکیز كردن لەسەر دروستکردنی پایەکانی خوێندن NQF لە باخچەی ساوایانەوە تا خوێندنی باڵا‌و دکتۆرا.
ئەم کۆنفرانسه زانستیە تەرکیز ده‌كاته سه‌ر پەرەپێدانی دروستکردنی سیستەمێکی خوێندنی پتەو کە بتوانی داهاتویەکی باش دروست بکات بۆ خوێندکاران و به‌تایبه‌ت ئەو خوێندكارانەی کاریان دەست ناکەوێ لەم سەدەی ٢١ ته‌کنه‌لۆجیادا.
ئەم پڕۆژەیە SPARK هۆڵەندی فەندی کردوەو بڕیاره چه‌ند ڕۆژێك بخایه‌نێت.